ئەحمەد شەرع: ناوهێنانم وەک تیرۆرست سیاسییە

KNN : Kurdish News Network
04:15 - 06/12/2025
جیهان
+
-

ئەحمەد شەرع دەڵێت ناوهێنانی وەک تیرۆرست سیاسییە و هەمووان دەزانن کێ تیرۆرستە، سوریا دەوڵەتی یاسایە و مافی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزرێت.

 

هەواڵ:KNNC

ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری قۆناغی ڕاگوزرەی سوریا لە دەوحەی قەتەرەوە ڕایگەیاند: ڕاستە ئەو زیاتر لە 20 ساڵ شەڕکەر بووە، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش زیانی بە خيڵکی سڤیل نەگەیاندوە، ناوهێنانیشی وەک تیرۆرست سیاسییە و هەمووان باش دەزانن و بۆیان ڕوونە کە کێ تیرۆرستە.

 

وتیشی سوریا دەوڵەتی یاسایە و مافی تەواوی پێکهاتەکان تیایدا پارێزراوە، پاش چوار ساڵی دیکەش هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، لە دەستوری وڵاتەکەدا هەمووان یەکسان دەبن، ژنانیش لە دامەزراوەکانی حکومەتی و پەرلەمان بوونیان هەیە و دەبێت، باسی کوردی کرد و کورد چاوی ئەوە.

 

سەرۆکی کاتیی سوریا وتیشی، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر سنورەکانی سوریا و دیمەشقیش هیچ وەڵامێکی نەبووە، دەشبێت ئیسرائیل ئەوە بزانێت کە ئارامیی و سەقامگیریی سوریا دەبێتە ئارامیی بۆ ئیسرائیل...

612 جار خوێندراوەتەوە