سوپای ئیسرائیل كوژرانی نزیكه‌ی 40 چه‌كداری گه‌مارۆدراوی
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی راگه‌یاند كه له‌نێو یه‌كێك له‌تونێله‌كانی ناوچه‌ی ره‌فه‌ح
گیریان خواردبوو.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیته‌رز پشت به‌ستو به‌میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه"
ماوه‌ی چه‌ند مانكێگه نزیكه‌ی 200 چه‌كداری حه‌ماس له‌ناوچه‌ی ره‌فه‌حی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سوپای ئیسرائیل له‌نێو تونێڵێكدا گه‌مارۆ دراون و ژماره‌یه‌كیش له‌و چه‌كدارانه
كه ئاووخۆراكیان نه‌ماوه له‌كاتی
هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له‌تونێله‌كه ڕووبه‌رووی هێزه‌كانی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه‌و كوژراون و هه‌ندێكیش خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه.
سوپای ئیسرائیل مەزەندەی کردووە، کە حەماس لە نێوان 30 بۆ 90 ملیۆن دۆلار خەرج کردووە و 600 هەزار تۆن کۆنکرێتی به‌كارهێناوه بۆ دروستکردنی 13 تونێل، هەروەها تێچووی دروستکردنی بەشێک لە تونێلەکانیشی بە سێ ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە.
407 جار خوێندراوەتەوە