رادیۆی
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، كه یاسر ئه‌بو شه‌باب به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه
له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشوری ئیسرائیل گیانی له‌ده‌ستداوه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هۆكاری
بریندار بوونه‌كه‌ی كرابێت.
هەواڵ:KNNC
یاسر
ئه‌بو شه‌باب كه له‌دایكبوی 1990ی ره‌فه‌ح بوو گروپێكی به‌ناوی هێزی میللی
پێكهێنابوو كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی حه‌ماس پشتیوانی ده‌كرا.
پێشتر
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌یه
ئه‌و چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینییه‌ی به سه‌رۆكی گروپێكی مافیایی تاوانبار كردبوو كه
ده‌ستی هه‌بوه له‌تاڵانكردنی ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه‌ی بۆ دانیشتوانی غه‌ززه
ره‌وانه ده‌كرا.
به‌ر
له‌كوژرانیشی یاسر ئه‌بو شه‌باب له لێدوانێكیدا جه‌ختی له‌وه‌كردبوه‌وه كه هه‌ڵگری
هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك نییه به‌ڵكو ته‌نیا دژی زوڵم و سته‌می بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌كی
هه‌ڵگرتوه.
925 جار خوێندراوەتەوە