وشکەساڵیی و کەمئاویی
تەنگی بە ئێران هەڵچنیوە و حکومەتی وڵاتەکە دەڵێت ئامادەن ئاو لە دراوسێکانیان و
هەر وڵاتێک بکڕن کە ئاو دەفرۆشێت.
هەواڵ:KNNC
قەیرانی ئاو کە یەکێکە لە قەیرانە قوڵەکانی ئێستای ئێران،
کاربەدەستانی وڵاتەکەی ناچارکردوە چەندین ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی قەیرانەکە
بگرنەبەر، لەوبارەیەوە عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند: هەر وڵاتێک
ئامادەی فرۆشتنی ئاو بێت، ئەوا ئێران لێی دەکڕێت.
حکومەتی ئێران ئامادەیی دەربڕیوە ئاو لە وڵاتانی
دراوسێی بكڕێت بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو و کاریگەری لەسەر
وڵاتەكە دروستكردووە، بەجۆرێک کە زۆرینەی بەنداو و سەرچاوەئاوییەکانی وڵاتەکە وشکیانکردوە یاخود بەرەو وشکبوون دەچن، تەنانەت قەیرانی ئاو یەکێکە لە هۆکارەکانی بیرکردنەوە لە گواستنەوەی پایتەختی وڵاتەکە لە تارانەوە بۆ جێگەیەکیتر.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە تەنها ئێران بەدەست
وشکەساڵییەوە ناناڵێنێت ڤبەڵکو زۆرینەی دراوسێکانی ئێرانیش بەدەست وشکەساڵیی و
کامبارانییەوە دەناڵێنن و جیا لە بێبارانییەکەی پار، ئەمساڵیش تا ئێستا باران نەباریوە...
354 جار خوێندراوەتەوە