وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە قسەیکرد با ئامانجگرتنی کەرتی وزەی
هەرێمی کوردستان سەرکۆنەدەکات و دەڵێت ئیسرائیل هۆکاری پشێوییەکانە.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەرکۆرمەوە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی
سەرۆکۆنەی هەر هێرشێک دەکات کە بکرێتە سەر کۆرمۆر و کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان.
بەقائی جەختی لە
ئاساییشی سنورەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند: هاوکاریی و هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانە
بۆ دەستەبەرکردنی ئاساییش لە سنوورەکاندا بەردەوامە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ
دەستەبەری سەقامگیریی.
وتەبێژی دەرەوەی ئێران
لە میانی قسەکانیدا باسی لە ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند: ئیسرائیل و هەندێک لایەنی دیکە هەن، کە هیچ درێغی و کەمتەرخەمیی ناکەن لە بەکارهێنانی بیانووهێنانەوە و هۆکارەکانی تێکدانی ئاساییش و
ناسەقامگیریی و نانەوەی پشێوی و نائارامیی لە ناوچەکەدا...
44 جار خوێندراوەتەوە