خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای
کوردستان داوای گرەنتیکردنی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و
سەرێکانی و دەڵێت ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات دەرخەری باشنەبوونی دۆخی ئاساییشەوە.
هەواڵKNNC
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە
ساڵڕۆژی ئاوارەوبوونی کوردانی ڕۆژئاوا لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی و شەهبا، بەڕێوەبەریی
خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوایکرد، هاوپەیمانان
و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرەنتی گەڕانەوەی کوردانی ئاوارەی ئەو ناوچانەبکەن بۆ زێدی
خۆیان، چونکە تا ئێستا هەلومەرڤی گەڕانەوەیان بۆ نەڕەخسێنراوە لەلایەن دەسەڵاتی
سوریاوە.
خۆبەڕێوەبەریی ئاماژەی
بەوەشکردوە، کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان و هەڵگرتنی داگیرکاریی مەرجێکی گرنگن بۆ
دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان سوورییەکان و گەیشتن بە سەقامگیریی لە
وڵاتەکەدا.
خۆبەڕێوەبەریی
ڕۆژئاوای کوردستان: گەڕانەوەی کوردانی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی و شەهبا و
ناوچەکانی دیکە، لەپێشینەن و بە بەردەوامی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ هێزە سیاسی و
کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتییەکان باسکراون و باسدەکرێن، پرسەکە ناوەندییە و پاشەکشەی
لێناکرێت و بنەمای ئاشتیین لە سوریان.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە
شۆڕسی سوریا هی هەموو پێکهاتەکان و گەلی سوریایە و نابێت هیچ لایەک پشتگوێبخرێت لە
بنیادنانەوەی سوریا، بە پێچەوانەوە ئەوانەی ڕوودەدات دەرخەری وەلانان و هەبوونی ناوەندییەتی
دەسەڵاتە کە پێستریش داواکراوە حکومەت هەڵوێستی لەبارەی کردار و وتارە ڕەگەزپەراستانە
و دژەپێکەوەییەکانی هەبێت...
60 جار خوێندراوەتەوە