بزوتنەوەی نوجەبا پەیامێکی
توند ئامێزی ئاراسته‌ی واشنتن كرد‌و ده‌ڵێت؛
قۆناغی داهاتوی به‌رخودان گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە ده‌بینێت .
هەواڵ: KNN
فیراس یاسر، ئەندامی
ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبا، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (تەسنیم)ـی ئێرانی رایگه‌یاند:
بەرەی به‌رخودان- مقاوەمە ستراتیژییەکانی خۆی گۆڕیوە و له‌ئێستادا
دۆسێی ئه‌منی ته‌واو
پێشكه‌وتوه كه خۆی له‌پاراستنی سه‌ركرده‌كانی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی
په‌یوه‌ندیكردن و پاراستنی بنكه‌و باره‌گاكانیدا ده‌بینێته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه
پێشتر له‌كاتی روو به‌روو بوونه‌وه‌كان ئه‌و ئامانجانه دیاریكراوبوون كه په‌لامارده‌دران
به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا له‌ئامانجی ناباو ده‌درێت، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر
ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.
فیراس یاسر راشیگه‌یاند؛
ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە لە عێراق بکشێتەوە، بەڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه گواستنه‌وه‌ی
ئه‌ركه‌كانیه‌تی و ئاشكراشیكرد كه په‌لاماردانی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئان
و ساتدایه و كاری له‌و جۆره به‌دور نازانێت.
484 جار خوێندراوەتەوە