یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دێتە هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 01/12/2025
کوردستان
+
-

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە عێراق و بۆ کردنەوەی گەورەترین کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە دێتە هەرێمی کوردستان.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

مایکڵ ڕێگاس یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە بەغداد بەپێی ئەو زانیارییانەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێش سەردانەکە خستیەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی عێراق ئەنجامبدات بۆ پشتگیریکردن لە ئامانجە هاوبەشەکانی پەیوەست بە گەیشتن بە سەروەریی و خۆشگوزەرانیی وڵاتەکە.

 

هاوکات بۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەەسەر هاریکاریی سیاسی و ئابووریی و ئاساییش و ئەمنی تاووتوێ دەکەن، هەروەرها پێداچوونەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

 

بەشێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانی مایکڵ ڕێگاسی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانیکردنی هەرێمی کوردستانە و لە هەولێر بەشداری کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات، کە بە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا دادەنرێت لە ناوچەکە...

68 جار خوێندراوەتەوە