وەزارەتی بازرگانی عیراق مه‌رجی نوێی هه‌یه‌ بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 24/11/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بە ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی  شەقامەكان و هاوردەی ئۆتۆمبێل، چەند رێنماییەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و چاوەڕوانی پەسەندكردنین وراسته‌وخۆش ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

هەواڵ: KNNC

 

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گواستنه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی و بێ سه‌روبه‌ری هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیل.

به‌وته‌ی حه‌نون  به‌شێكی تر له‌ كاری رێكخستنه‌وه‌كانیان  تایبه‌ت به‌ كوالێتی و مواسه‌فاتی  ئۆتۆمبێلەكان و ئه‌و وڵاته‌نه‌یه‌ كه‌ لێییه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن " به‌جۆرێك ده‌بێت ئۆتۆمبیله‌كان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی عیراق و ئه‌و مه‌رجانه‌ بگونجێن كه‌ ده‌ستنیشانكراون.

 

حه‌نون جەختی لەوە شکردەوە کە جێبەجێکردنی دیسپلینه‌ نوێكان، کاتێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ و باشترکردنی کەرتی گواستنەوە، بەو پێیەی بە بەشداری سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پەرەیان پێدراوە.

78 جار خوێندراوەتەوە