دو بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە ڕاپەڕین دەستگیركران

KNN : Kurdish News Network
10:35 - 19/11/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١٩ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دوو بازرگانی  ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

218 جار خوێندراوەتەوە