تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپا ئەمەریکا و سوریا و تورکیای کۆکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 13/11/2025
جیهان
+
-

نێردەی ترەمپ لە سوریا دەڵێت: هەرسێ لایەنی ئەمەریکا و تورکیا و سوریا تاوتوێی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپایان کردوە و بوون و هەژمونی لایەنەکانیش لە وڵاتەکەدا خراوەتە بەرباس.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

تۆم باراک نێردەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە سوریا، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی کراوە لەنێوان مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، تیایدا باس لە تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بە سوپا سوریا کراوە.

 

 

نێردەکەی ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە قۆناغی داهاتووی بوونی لایەنەکان کراوە لە چوارچێوەی پەیوەندیی ئەمەریکا-سوریا-تورکیا.

 

 

بە وتەی تۆم باراک باسکردنی پەیوەندیی و گرژییەکانی نێوان هەرسێ لایەنی ئیسرایل و سوریا و تورکیا یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆ، ئەمەریکا پاڵپشتی هەر هەوڵێکی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل سوریا، ئیسرائیل و لوبنان دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

 

 

نێردەی ئەمەریکا پاڵپشتیی تەواوی بۆ حکومەتی سوریا لە لەناوبردنی داعش و پاشماوەکانی تیرۆر دەربڕیی وتی هەڵپەساردنی یاسای قەیسەر بەخشینی چانسێکی گەورەیە بە سوریا، داواشی لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کردوە هاوکاریی سوریا بێت لە بنیادنانەوە و بەهێزکردنی ئابورییەکەی لەپێناو گەلی سوریا...

228 جار خوێندراوەتەوە