باران و کەشی زستانە ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 13/11/2025
کوردستان
+
-

لەگەڵ هاتنی یەکەمین شەپۆلی بارانبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرمایەکی زۆریش ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسێک دەڵێت بەفریش دەبارێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە تێپەڕبوونی دوو مانگی پاییز، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەمین شەپۆلی بارانبارینی سەرتاسەری ڕوو لە هەریمی کوردستان بکات، لەوبارەیەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە یەکشەممە و دوشەممەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند و بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڕێژەی جیاواز.

 

 

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلەکە بارانی بەخوڕ و مامناوەندی لەخۆگرتوە و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەهێزی دروستبوونی لافاو هەیە، لەوانە هەولێر و دهۆک و ڕاپەڕین.

 

 

پشتیوان پێنجوینی وتیشی، لەو شەپۆلەدا بەفربارین هەندێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە، وەک بەشێک لە ناوچە سنوررییەکان و حاجی ئۆمەران و ناوچەشاخاوییەکانی وەک قەندیل و حەسارۆست و چەن چیایەکیتر.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینکراو بەمجۆرەیە، گەرمیان بە 28 پلەی سیلیزیی بەرزترین پلە و حاجی ئۆمەران بە 18 پلەی سیلیزیی نزمترینە، هەولێر 27 پلە و سلێمانی و هۆک 25 پلە و هەڵەبجەش24 پلەی سیزلیزیی،

 

تەنها لە دو ڕۆژدا پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزیی دابەزیون و بە وتەی پستیوان پێنجوینی لەگەڵ هاتینی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما 5 بۆ 7 پلەی سیلیزیی دیکە دادەبەزن، واتە زیاتر لە 10 پلە گۆڕانکاریی دروستدەبێت و کەشێکی تەواو زستانە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات...

858 جار خوێندراوەتەوە