به‌پێی راپۆرتیكی ماڵپه‌ڕی (investopedia) به‌هۆی ئەو ناسه‌قامگیرییه دارایی و گێژاوە سیاسییەی
جیهانی گرتووە، هەندێک وڵات پەنایان بردووە بۆ به‌كارهێنانی دۆلار و وازهێنان لە دراوە نیشتمانییەکانیان.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه هه‌ر له ئیکوادۆرەوە كه لە ئەمریکای لاتینه تا ده‌گاته لوبنان و سۆماڵ،دۆلار به‌كار
ده‌هێنن كه ئه‌وه‌ش وه‌ك دیاردەیەک ڕەنگدانەوەی کاریگەریی دارایی
ئەمریکا و توانای دۆلارە بۆ سەپاندنی هه‌ژموونی بوونی خۆی بەسەر ئابوورییە بچووک و
چه‌قبه‌ستوه‌كان کە له‌ژێر بارگرانی شەڕ و
قەیرانەکاندا گیریان خواردوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن
كه له‌تاوتوێی ئه‌وه‌دان چۆن وا له‌ئه‌رجه‌نتین بكه‌ن دۆلار به‌كاربهێنێت له‌كاتێكدا
ئه‌و وڵاته دوچاری قه‌یرانێكی ئابوری قوڵبوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا واشنتۆن
ده‌یه‌وێت رێگری له‌چین بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئابوری و یوانی خۆی بسه‌پێنێت.
296 جار خوێندراوەتەوە