به‌پێی یاسایه‌كی نوێی په‌رله‌مانی ئیسرائیل هه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌ك جوله‌كه‌یه‌ك بكوژێت سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان ده‌بێت و یاساكه‌ش ئه‌و جوله‌كانه ناگرێته‌وه كه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كوژن.
هەواڵ:KNNC
پەرلەمانی ئیسرائیل خوێندنەوەی
یەکەمی بۆ دوو پرۆژەیاسا پەسەند کرد، كه‌یەکێکیان بۆ سەپاندنی سزای لەسێدارەدانه
بەسەر ئەو کەسانەی بە "تیرۆریست" تۆمه‌تبار ده‌كرێن و ئەوی تریشیان بۆ پێدانی
دەسەڵات بە حکومەت تاكو ده‌ستكراوه بێت له‌داخستنی هه‌میشه‌یی ده‌زگای میدیا بیانییه‌كان بەبێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری دادگا.
پرۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان،
بە 39 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە 16 دەنگی نەخێر پەسەند کرا و یاساكه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و
كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه بە تۆمەتی ئەنجامدانی
کوشتن بە هۆكاری "ڕەگەزپەرستی یان ڕق و كینه" دژی ئیسرائیلییەکان سزا
دراون.
هه‌رچی پرۆژه یاسای
دووه‌میشه بە 50 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە 41 دەنگی نەخێر،
خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پەسەند کرد کە ڕێگە بە داخستنی هەمیشەیی دەزگاکانی میدیای
بیانی دەدات .
99 جار خوێندراوەتەوە