ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنان چەکدادان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت دەبێت ئیسرائیل لە
لوبنان بکشێتەوە ئینجا دانوستان دەکەن.
هەواڵ:KNNC
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە نوێترین لێدوانیدا
ڕایگەیاند: حزبوڵڵا بەهیج جۆرێک دەستبەرداری خەباتی چەکداریی نابێت و ئەوەی
ئەمەریکا لە حکومەتی لوبنانی داوا دەکات لەبارەی چەکدادان فەرمانە ئەوان دەیانەوێت
سوپای لوبنان پڕچەک بکەن و شەڕی ناوخۆیی دورستبکەن.
ئەمینداری حزبوڵڵا وتوشییەتی، ئەگەر باشوری لوبنان بەهۆی ئەمەریکا و
ئیسرائیلەوە خوێنی لێبچۆڕێت، ئەوا دەبێتە خوێنبەربوون و تەواوی وڵاتەکە دەگرێتەوە.
نەعیم قاسم جەختی لە درێژەدان بە خەباتی چەکداریی کردوەتەوە و وتویەتی،
بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە گەلی لوبنان و هەموو شتێک نرخی لەخوار
چەکدانانەوەیە.
لەبارەی دانوستان و ئاگربەست ئاماژەی بەوەداوە، دەبێت ئیسرائیل بەتەواوەتی لە
لوبنان بکشێتەوە ئەو کات حزبوڵڵا ئامادەی گفتوگۆیە و مەرجیس ئەوەیە کە هیچ وڵاتێک
وەک نێوەندگیر لە پرسەکەدا بەشداریی نەکات، چونکە باباتەکە پەیوەستە بە دۆخی لوبنان
و سەروەریی خاکاکەیەوە نەک وڵاتانی دیکە، بۆیە بەشداربوونی هەر لایەنێکی زلهێز
ڕەتدەکەنەوە...
115 جار خوێندراوەتەوە