دۆران کاڵکان: هەموو شت بە خواستی تورکیا نابێت و وا بڕوات شکست دەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
01:13 - 12/11/2025
کوردستان
+
-

سەرکردەیەکی پەکەکە دەڵێت: تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بە خواستی ئەو بێت بەڵام بابەتەکە بەو جۆرە نییە و ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر ئەو سیاسەتە ئەوە شکست دەهێنێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەرکردە لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لێدوانی نوێی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی دا و ڕایگەیاند: پەکەکە هەنگاوگەلێکی گرنگی ناوە لەسەر داوای ڕێبەرەکەی، شەڕی ڕاگرت و کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ئەنجامدا و لە دواترین هەنگاویشدا بڕیاری کشانەی گەریلادرا لە باکوری کوردستان، بەوەش پەکەکە هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە لەسەری پێویست بووە.

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە جەختی لە ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان کردەوە و وتی تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ڕێبەرەکەیان ڕووی نەداوە و ڕەوشی ئیمراڵی وەک خۆیەتی، پاش هەنگاوەکانی تەڤگەری کورد ئێستا ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم کاری دەوڵەت و کۆمسیۆنەکەی چارەسەرییدا نەماوە و دەبێت بەخێرایی کارەکانی ئەنجامبدات.

 

دۆران کاڵکان وتیشی، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بە خواستی ئەو بەڕێوەبچێت و ئەو هیچ هەنگاوێک نەنێت، با دڵنیابێت کە شتەکە بەو جۆرە نابێت کە ئەو دەیەوێت.

دۆران کاڵکان جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئێستای تورکیا نادروستە و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبن ئەوا وڵاتەکە بە ئاقارێکی خراپدا دەڕوات و شکست دەهێنن  و ڕووبەڕویی دادگایی گەل دەبنەوە.

سەرکردەکەی پەکەکە ڕوونیشیکردەوە کە پڕۆسەی چارەسەریی و بنیادنانی ئاشتیی بژاردە نییە تا لایەنێک بڵێت دەیکەم یاخود نا، بەڵکو ناچارییە و ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەهەندی وەرنەگرێت ئەوا دووچاری زۆر شت دەبێتەوە و پەکەکەش ئامادەی هەموو پێشهاتێکە...

417 جار خوێندراوەتەوە