سێرگی لاڤرۆڤ: ئەوروپا تێکدەری ئاشتییە

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 13/11/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت: ئەوروپا تەواوی هەوڵەکانی ئاشتیی تێکدەدات و لە ئامادەکارییدان بۆ شەڕێکی گەورە دژ بە مۆسکۆ و داواکارە ئەمەریکا هەنگاوی هەڵە نەنێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: تا ئێستا هەر هەوڵێک بۆ ئاشتیی و ڕاگرتنی شەڕ درابێت، ئەوروپا بە دەستوەردانەکانی تێکی داوە، پەیوەندیی ڕاسەتەوخۆ لەگەڵیان ڕەتدەکەنەوە.

 

 

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی وڵاتانی ئەوروپا بە بە ئاشکرا بە سەپاندنی سزا و هەوڵەکانی درێژەدان بە گرژییەکان خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە و فراوانی دژ بە ڕوسیا ئامادەدەکەن و مۆسکۆ داواکارە لە ئەمەریکا کە لەو باباتەدا هەنگاوێکی هەڵە نەنێت دژی ڕوسیا.

 

 

 

سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، کە تەواوی سزاکانی ئەوروپا بۆسەر ڕوسیا و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابوریی خۆیان دەبێت،

 

 

لە بەشێکی قسەکانیدا سێرگی لاڤرۆڤ ئامادەیی ڕوسیای بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەوروپا دەربڕیوە بە مەرجی گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانیاندا....

25 جار خوێندراوەتەوە