دوای ئه‌ڵمانیا عێراق وڵاتی دوه‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌هاودره‌كردنی خواردنه‌وه‌ی
ئۆزۆی یۆنانی.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری(cewworld) ی ئه‌مریكی له‌ساڵی 2024دا وڵاتی یۆنان به‌به‌های 64.4 ملیۆن یۆرۆ
و به‌بڕی 25.4 ملیۆن کیلۆ کهولی جۆری ئۆزۆی هه‌نارده‌ی جیهان كردوه .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌ڵمانیا به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاتوه له‌هاورده‌كردنی ئۆزۆ به‌به‌بڕی (12.2 ملیۆن کیلۆگرام) به‌به‌های (28 ملیۆن یۆرۆ) و هه‌رچی عێراقیشه به‌پله‌ی دووه‌م هاتوه له‌هاورده‌كردنی ئۆزۆ به‌بڕی 5.8 ملیۆن كیلۆگرام و به‌به‌های 15.1 ملیۆن یۆرۆ‌و وڵاتی بۆلگاریاش وه‌ك وڵاتی سێیه‌م به‌به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ و به‌بڕی 3.2 ملیۆن كیلۆگرام ئۆزۆی هاورده‌كردوه.
590 جار خوێندراوەتەوە