موقتەدا سەدر داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات بە بایکۆتکردن وڵات ڕزگاربکەن
و هەڵبژاردنی گەندەڵکاران ڕەتبکەنەوە.
هەواڵ:KNNC
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعیی لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی
هەڵبژاردن لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوکارییەکی ئاڕاستەی هێزە
ئەمنییەکان کردوە و داوای ڕزگارکردنی وڵاتی لێکردون بە بایکۆتکردن.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشداوە ئەوانەی بانگەواز دەکەن گەندەڵی لەناوبەرن گەندەڵێکی دیکە دەخەنە شوێنی، بەڵام تاقیکراوە دووبارە تاقیناکرێتەوە، بەڵکو دەبێت
بە چاکسازیی وەلابنرێن، هەڵبژاردنی تاقیکراوە و گەندەڵەکان چەسپاندنی گەندەڵتر و
باڵادەستکردنیانە.
موقتەدا سەدر ڕووی قسەکانی کردوەتە هێزە ئەمنییەکان و داوای لێکردوون بە
بایکۆتکردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان وڵات ڕزگاربکەن و ئەوەشی وەک ئەرک خستوەتە ئەستۆی هەمووان...
281 جار خوێندراوەتەوە