وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت هیچ ئەگەرێک بۆ دانوستانیان لەگەڵ ئەمەریکا
بوونی نییە و هەرکات یەکسانیی لە گفتوگۆکاندا هەبوو ئەو کات ئامادەی دانیشتنن.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پرسی
ئەتۆم و دانوستانەکان ڕایگەیاند: هیچ ئەگەرێک بۆ دانوستانی نێوان ئێران و ئەمەریکا
بوونی نییە و هەر هەنگاوێکی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیش لە ئێستادا ئەستەمە.
لەبارەی ئامادەیی ئێران بۆ پرسی گفتوگۆ، عەباس عەراقچی وتی، ئێران ئەو
کاتە دانوستان دەکات و دەچێتە سەر مێزی گفتوگۆ، کە ئەمەریکا دڵنیایی بدات لە ڕەخساندنی
زەویینەی لەبار و کەشێکی یەکسان بۆ هەردوولا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێش شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێنج گەڕی
دانوستان لەنێوان تاران و واشنتن تایبەت بە پرسی ئەتۆم بوڕێوەچووە، تا ئێستاش
سەرجەم هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بەهۆی پێداگریی هەردوولاوە شکستیان هێناوە...
326 جار خوێندراوەتەوە