حەماس: با دوژمن بزانێت بە هیچ جۆرێک ملکەچ نابین

KNN : Kurdish News Network
11:49 - 09/11/2025
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنیت: بەهیچ جۆرێک ملکەچبوون لای ئەوان بوونی نییە بەرپرسیارییەتی هەر پێکدادانێکیش لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە.

 

هەواڵ:KNNC


بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: با دوژمن بزانێت و بۆی ڕوون بێت کە بەهیچ جۆرێک ملکەچبوون لە فەرهەنگ و سیاسەتی بزوتنەوەکەدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارە لە هەر پێکدادانێک کە لەنێوان چەکدارانی حەماس و سەربازانی سوپا و لە ڕەفەح ڕوویدابێت، چونکە چەکداران مافی بەرگریکردنیان هەیە لە خۆیان.

 

بزوتنەوەی حەماس لەبارەی ڕادەستکردنەوەی تەرمە ئیسرائیلییەکان کە ئێستا ژمارەیەک شەش تەرمە، ئاماژەی بەوەداوە، بە تەواوەتی پابەندن بە ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان لەچوارچێوەی ئاگربەستدام بەڵام پێویستیان بە ئامێر و کەرەستەی زیاتر بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی ئەو تەرمانەی ماون و دەبێت کاتی دیکەیان پێبدرێت.

 

 

بزوتنەوەکە داوای لە وڵاتە نێوەندگیرەکان کردوە  چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامبوونی ئاگربەست و ڕێگریکردن لە ئیسرائیل لە شکاندن و پێشلکردنی بەهەر بیانوویەک بێت.

307 جار خوێندراوەتەوە