وته‌بێژی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان ئاشكرایكرد توركیا جددی نییه له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی و هه‌نگاوی به‌رامبه‌ر به‌كورد نه‌ناوه
هەواڵ:KNNC
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ئه‌نقه‌ره‌وه
ڕایگەیاند، هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه هه‌نگاوی
جددی و باشی ناوه له‌پێناو پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، بەڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی
له‌به‌رامبه‌ردا نه‌ناوه‌وجددی ده‌رناكه‌وێت له‌چاره‌سه‌ری ئاشتیدا.
دۆغان راشیگه‌یاند؛ لیژنه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌په‌رله‌مان به‌سود وه‌رگرتن
له‌راوبۆچونی هه‌مولایه‌ك به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌كات و پێویستیشه هه‌موو لایه‌ك
به‌شدار بن و دوپاتیشكرده‌وه كه كاره‌كانی لیژنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌مپارتی رایگه‌یاند ، سه‌رباری داواكاری ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی
سه‌رۆكی مه‌هه‌به بۆ دیده‌نی نێوان لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ئیمرالی به‌ڵام بازانن بۆچی ئه‌و لیژنه‌یه
سه‌ردانی ناوبراو ناكات و له‌گه‌ڵی كۆنابێته‌وه.
100 جار خوێندراوەتەوە