وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا سه‌پاند كه‌ كارئاسانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ حیزبوڵا كردوه‌

KNN : Kurdish News Network
07:50 - 06/11/2025
ئابوری
+
-

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگه‌یاند؛  كه‌سزای چه‌ند كه‌سێكیان داوه‌ کە تۆمەتبارن بە ئاسانكاری گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حزبوڵڵای لوبنانی  و جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییە داراییەکانی ئەو گرووپە مەترسی لەسەر سیستەمی دارایی لوبنان دروست دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکان تۆڕێکی داراییان كردوه‌ته‌  ئامانج کە بڕێکی زۆر پارەیان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەوە گواستراوەتەوە، ئەوەش وایکردووە حزبوڵڵا بتوانێت بودجەی چالاکییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان دابین بکات.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لەو کەسانە کۆمپانیاکانیان بۆ سپیکردنەوەی پارە لەناو سیستمی ئابووریی لوبناندا بەکارهێناوە ، كه‌ ئه‌وه‌ش مەترسی لەسەر سەقامگیری سیستەمی دارایی لوبنان دروست دەکات و متمانەكردن  بە کەرتی بانکی  له‌ده‌ستده‌دات

146 جار خوێندراوەتەوە