نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و ئێستا نرخی تەواوی عەیارەکان
سەرو ملیۆنێک دینارە.
هەواڵ:KNNC
لەدوای کردنەوە بۆرسە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و نرخی هەر
ئۆنسەیەکی گەیشتە 5 هەزار و 370 دۆلار، دواتریش تا 5 هەزار و 417 دۆلار ڕۆیشت، نرخی
تەواوی عەیارەکان چووە سەرو ملیۆنێک دینار.
ئەوەش لە کاتێکدایە کۆتایی هەفتەی پێشوو و پێش داخستنی بۆرسە و دروستبوونی شەڕی ئێستای نێوان
ئێران و ئەمەریکا-ئیسرائیل، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 5 هەزار و 176 دۆلاربوو.
ئێستا نرخی عەیارە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەی
خوارەوەیە:
نرخی مسقاڵێک
زێڕی عەیارە 24 ملیۆنێک و 340 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک
زێڕی عەیارە 22 ملیۆنێک و 228 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 ملیۆنێک و 173 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک
زیڕی عەیار 18 ملیۆنێک و 6 هەزار دینارە
2476 جار خوێندراوەتەوە