دوو هێڵی گەرم دابین کراوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم دوو هێڵی گەرمیان دابین کردووە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت لە دەرەوە بگەڕێنەوە هەرێم.
هەروەها وتی: هاوڵاتیانمان لە وڵاتانی کەنداو، ئەوروپا و هەر شوێنێکی دیکە بن، دەتوانن پەیوەندی بکەن و زانیارییان لێ وەربگرن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا ڤیزەی 5 ڕۆژە بەو کەسانە دەدات کە دەیانەوێت لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە هەرێم.
سەبارەت بەو هاوڵاتییانەش کە لە ئێرانن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن، دەتوانن لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بگەڕێنەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕێگە نادرێت کەسێک لە هەرێمەوە بچێتە ناو ئێران.
703 جار خوێندراوەتەوە