واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت
ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی ئیسرائیل ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه فه‌ڵه‌ستینیانه بدات كه به‌شداربون
له‌كوشتنی ئیسرائیلییه‌كان.
هەواڵ؛ KNNC
گاڵ هیرش، بەرپرسی
حکومیی دۆسیەی بارمتەکان، لەبەردەم لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی رایگەیاند ؛ سه‌رۆكوه‌زیران
پشتیوانی لە یاساکە دەکات و لایخۆشیه‌وه بنیامین نەتانیاهۆ،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەیاسایەکه دەربڕی کە زه‌مینه ده‌سازێنێت
بۆ سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئه‌و دیل و به‌ندكراوه فەلەستینیانه‌ی ده‌ستیان
به‌خوێنی ئیسرائیلییه‌كان سور بووه.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه كه به‌كۆی ده‌نگ پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
لە بەرامبەریشدا، بزوتنەوەی حەماس داوای هەنگاوی
بەپەلەی نێودەوڵەتی كرد‌و لە راگەیەندراوێکدا داوای له‌هه‌ریه‌ك لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە مافپەروەرەکان
كردوه بەپەلە بجوڵێن بۆ راگرتنی پڕۆژەیاسای
لەسێدارەدانی دیل و به‌ندكراوه فەلەستینییەکان.
له‌لایه‌كی تره‌وه رادیۆی ئیسرائیل له‌زاری نه‌تانیاهۆ بڵاویكرده‌وه
كه رێگه به‌نزیكه‌ی 200 چه‌كداری حه‌ماس نادرێت له‌ناوچه‌ی هێڵی زه‌رد بچنه ده‌ره‌وه
كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلدایه و جه‌ختیشكراوه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی
حه‌ماس ته‌نیا به‌دانانی چه‌كه‌كانیان بۆیان هه‌یه ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن كه
پێشتر بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی بارمته ئیسرائیلییه‌كان رێگه‌یان پێ‌درابوو بچنه
ئه‌و ناوچه‌یه.
354 جار خوێندراوەتەوە