شاندی ئیمراڵی پەیامیکی بڵاوکردەوە و عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت: لە سەردەمێکی سەختدا سەرقاڵی پرسێکی مێژویین کە بنیادنانی ئاشتییە.
 
هەواڵ:KNNC
 
شاندی ئیمراڵی ڕاگەیەندراوێکی
سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەیان
سێ کاتژمێریی خایاندوە و یەکجار ئەرێنییش بووە.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی
دەمپارتی عەبدوڵڵا ئۆجالان وتویەتی، ئێستا لە ڕەوشێکی سەخت و سنورداردا سەرقاڵی
چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگی مێژوویین.
 
 
دەمپارتی لە
ڕاگەیەندراوەکەیدا وتویەتی، عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کە دەبێت پەیوەندی هەزار
ساڵەی کورد و تورک بەهێزتر بکرێت و هەوڵ دەدەن قۆناغێکی نوێ بۆ ئاشتی پەرەپێبدەن لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت کورد و هەموو ڕەهەندەکانی بخرێنە قاڵبی یاسایی کۆماری تورکیاوە.
 
 
دوێنی شاندێکی ئیمراڵی
پاش کۆبوونەوەی 30 مانگیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە مەبەستی گەیاندنی
پەیامەکانی سەرۆککۆماری وڵاتەکە چوونە دورگەی ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا
ئۆجالان کەوت...
 
                
 
              283 جار خوێندراوەتەوە