ئیسماعیل بەقائی: هەڕەشەکانی ئەمەریکا دەستوەردانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق

KNN : Kurdish News Network
12:53 - 03/11/2025
جیهان
+
-

بەرپرسێکی باڵای ئێران دەڵێت: هەڕەشەکانی ئەمەریکا دەستوەردانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەوەشی بەهۆی ئیسرائیلەوە دەگوزەرێت شەڕی ناوچەییە بە چاوپۆشی ئەنجومەنی ئاساییش.

 

 

هەواڵ: KNNC

 

 

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاران بەردەوامە لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش و سەقامگیریی و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی گرنگی ستراتیژیی بۆ ئارامیی ئێران هەیە.



وتیشی هەڕەشەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق، بە تایبەت لە ئێستادا کە وڵاتەکە لەبەردەم پڕۆسەی گرنگی هەڵبژاردندایە،


ئیسماعیل بەقائی: شەڕانگێزیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەیە بەو جۆرە دەست بەسەر خواستی عێراقییەکاندا بگرێت، ئەوەش پێچەوانەی بنەماکانی سەروەریی و ئازادیی وڵاتانە، بەڵام گەلی عێراق دەزانن چی بکەن و چی هەڵبژێرن و ئەمەریکاش ناتوانێت بە گوشارەکانی کاریگەریی بکاتە سەر ناوچەکە.

 

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، کە ئیسرائیل هەڕەشە و مەترسی ڕاستیینەیە لەسەر ناوچەکە و هەموو وڵاتانایش بە باشیی لەوە تێگەیشتوون، هێرشەکانی سەر غەززە و سوریا و لوبنان و قەتەڕ سەلمێنەری دەستوەردانەکانی ئیسرائیلن، ئەوەی ئێستاش هەیە شەڕی ناوچەیی یە و ئەنجومەنی ئاساییش لێی بێدەنگە...

192 جار خوێندراوەتەوە