سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی
ئێران ئاشكریكرد؛ تاران بەنیازە بە هاوکاری مۆسکۆ ههشت وێستگەی ئەتۆمی نوێ لە وڵاتهكهی دابمەزرێنێت.
محهمهد ئیسلامی رایگەیاند: دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی
لە کەناراوەکانی باکور وباشوور یەکێکە لە پێویستیەکانی ناوچەکە و دوای تەرخانکردنی
زەوی گونجاو، دەست بە دامهزراندنی وێستگەی
ئەتۆمی لە کەناری پارێزگای گولستان کراوە.
وتیشی بەرهەمهێنانی 20 هەزار مێگاوات کارەبا لە
پێشینەی کارەکانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانە، بۆیە دامەزراوەی وزەی ئەتۆم خوازیاره بە میکانیزمێگی گونجاو کارەبای پێویست
دابین دابین بکات.
بهوتهی
ئیسلامی بە پێی ئەم رێککەوتنە كه لهگهڵ
روسیا ئهنجامیانداوه 8 وێستگەی نوێی ئەتۆمی
لە ئێران کە 4 وێستگەیان دەکەوێتە شاری بوشەهر و 4 هكهی تریشیان لە شوێنەکانی تری وڵات دەبێت، خراونەتە نێو بەرنامەی
کارەوە.
لایخۆشیهوه مەسعود پزشكیان سەرۆک کۆماری
ئێران ڕایگەیاند، تاران "بە هێزێکی زیاترەوە" دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی
ئاوەدان دەکاتەوەو جەختیشی کردەوە تاران بەدوای
بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا نییە.
وتیشی ئەو زانستەی لە مێشکی زاناکانیاندا ههیه
به لەناوبردنی دامەزراوە و کارگەکان نابێتە ڕێگر لەبەردەم گەشەسەندنی پیشەسازی ئەتۆمییان.
147 جار خوێندراوەتەوە