گه‌وره
قه‌شه‌ی مه‌سیحییه‌كانی سوریا : بونمان له‌سوریا به‌ره‌و له‌ناوچونه‌و وڵاتیش به‌ره‌و
نمونه‌ی ئه‌فغانستان ده‌چێت.
هەواڵ؛ KNNC
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌گفتوگۆكانی
په‌یوه‌ست به‌ئازادیی ئاینی له‌جیهان" جاك موراد گه‌وره قه‌شه‌ی سریان و
كاسۆلیكه‌كانی سوریا رایگه‌یاند: بونی مه‌سیحییه‌كان له‌سوریا به‌ره‌و مردێكی له‌سه‌رخۆ
ده‌چێت و نه‌مانی ته‌واوه‌تیشی زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ وڵاته‌كه‌یان و سوریاش به‌ره‌و نمونه‌ی ئه‌فغانستان ده‌چێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه دۆخی
كڵێساكانیان له‌سوریا سه‌خته‌و چیتر به‌رگه ناگرن و به‌هه‌زاران هاوڵاتی مه‌سیحییش
كۆچیان كردوه به‌دوای ژیانێكی باشتردا وێڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هیچ
جۆره ئازادییه‌كی ئاینی و سیاسی له‌سوریا بوونی نییه‌و توند‌و تیژی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه
هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌باربردوه كه له‌پێناو راگرتنی خوێن ڕشتنی زیاتر ده‌درێن.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی
ناوه‌نده مه‌سیحییه‌كانی جیهان له‌دوای ساڵی 2011ه‌وه ژماره‌ی هاوڵاتیانی مه‌سیحی
له‌سوریا له 2.1 ملیۆن كه‌سه‌وه بۆ كه‌متر له 540 هه‌زار كه‌س كه‌میان كردوه.
234 جار خوێندراوەتەوە