شاندی دەمپارتی بۆ گەیاندنی پەیامی ئەردۆغان دەچێتە ئیمراڵی

KNN : Kurdish News Network
11:58 - 03/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ شاندێکی دەمپارتی سەردانی ئیمراڵی دەکات و پەیامەکانی دواکۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆماری وڵاتەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا ئەمڕۆ شاندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی جارێکی دیکە سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەکەوێت.

 

شاندەکەی دەمپارتی پێکدێت لە هەریەک لە پەروین بوڵدان و مدحەت سنجار و فایەق ئۆزگور ئۆرەڵ.

 

 

لە سەردانی ئەمڕۆیاندا ئەندامانی شاندەکە پەیام و پوختەی گفتوگۆکانی دواکۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، کە لە 30 ئەم مانگەدا و بەر لە چوار ڕۆژ بەڕێوەچوو، بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان دەگوازنەوە.

 

 

هاوکات شاندەکە چاوەڕوانی ڕێبەری پەکەکەن تا نەخشەڕێگەی قۆناغێکی نوێی پڕۆسەکە بخاتە ڕوو، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر لە بنیادی ئاشتیی و کارەکانی لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە چارەسەریی باس دەکرێت کە پێدەچێت بەم نزیکانە سەردانی ئیمراڵی بکەن.

 

 

سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی دەمپارتی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجالان 10 هەمین سەردانە لە 11 مانگی ماوەی پڕۆسەی ئەمجارە بۆ چارەسەریی و ئاشتیی، یەکەمین سەردانیشە لەدوای دواهەنگاوی پەکەکە لە پڕۆسەکەدا، کە بڕیاری کشاندنەوەی گەریلابوو لە باکوری کوردستان و تورکیا...

340 جار خوێندراوەتەوە