ڕابەری ئێران دەڵێت:
ئەمەریکا خۆبەزلزانە و تەنها چۆکدادانی لە وڵاتان دەوێت، بەڵام هیچ کام لە
سەرۆکەکانی وڵاتەکە بەو ئامانجە نەگەیشتون و تارانیش هاوکارییان نابێت.
هەواڵ:KNNC
عەلی خامنەئیی ڕابەری
باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سروشتی ئەمەریکا خۆبەزلزانییە و جگە لە چۆکدادان
و خۆڕادەستکردن هیچی دیکەی لە وڵاتان ناوێت.
ڕابەری ئێران وتیشی، تەواوی سەرۆکەکانی پێشووی
ئەمەریکاش هەمان ستراتیژ و سیاسەتیان هەبووە و ویستیان ئەوەبووە چۆک بە هەمووان
دابدەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان، دۆناڵد ترمپی سەرۆکی
ئێستاش بە ئاشکرا وتویەتی کە دەبێت ئێران خۆی ڕادەست بکات ئەوەش دەرخستنی ڕووی ڕاستیینەی
واشنتنە.
ڕابەری ئێران: ناکۆکی
نێوان تاران ئەمەریکا تاکتیکیی و سادە نین، بەڵکو قووڵ و ڕیشەیین.
عەلی خامنەئی لەبارە
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تاران و واشتن ئاماژەی بەوەدا، کە چەندین جار ئەمەریکا
خواستی خۆی بۆ هەماهەنگی نیشانداوە بەڵام ئەستەمە تاران هیچ کاتێک هاوکاری
ئەمەریکا بێت.
ناوبراو
ڕوونکردنەوەیدا لەبارەی باشنەبوونی پەیوەندییەکانی هەردوولا و ڕایگەیاند: هەبوونی
بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و دەستوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە،
لەگەڵ پشتیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل ئەو دوو هۆکارەن کە تاران هیچ کات چاویان لێناپۆشێت، تا ئەوان دەستبەرداری ئەو سیاسەتانەیان نەبن ئێمەش هەڵوێستمان ناگۆڕیت...
183 جار خوێندراوەتەوە