عەفرین؛ 17 کەس لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە ڕفێندراون

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 01/11/2025
کوردستان
+
-

مانگی ڕابردوو زیاتر لە 200 کەس لەلایەن هێزەکانی سەر بە دیمەشق و ئەنقەرە لە سوریا کوژراون و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کوردیش لە عەفرین بەردەوامە.



هەواڵ:KNNC


کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتییان  لە سوریا بەردەوامە و بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، مانگی تشرینی یەکەم 202 کەس لەو ناوچانەی سوریا کوژراون کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەت یاخود هێزەکانی سەر بە تورکیادان، کوشتنە تۆمارکراوەکانیش ڕاستەوخۆ بە دەستی هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی سەربە تورکیا ئەنجامدراون.

 

ڕاپۆرتەکان دەری دەخەن هەریەک لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە، حەلەب، درعا، حومس، ئیدلب، لازقییە و تەرتوس، هەروەها دێرەزوور و سوەیدا، ئەو ناوچانەن کە زۆرترین ڕووداوەکانی کوشتن و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانیان تێدایە لەلایەن هێزەکانی دەسەڵات و سەر بە ئەنقەرە.

 

هاوکات لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانیش کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە، مانگی ڕابردوو 17 کەس ڕفێندراون کە چارەنوسیان نادیارە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵمەتی هەڵکاتونە سەرماڵان بەردەوامە....

80 جار خوێندراوەتەوە