دەربەندیخان؛ قائمقامییەت لێکۆڵینەوەی بەپەلەی بۆ ماددە ڕژێنراوەکە دەستپێکرد

KNN : Kurdish News Network
02:26 - 30/10/2025
کوردستان
+
-

 

پاش هەوڵە چڕەکانی کەی ئێن ئێن بۆ ڕژانی ماددە ڕەشەکە لە سنوری دەربەندیخان قائیمقامییەتی شارەکە لێکۆڵینەوەی بەپەلەی دەستپێکرد.

هەواڵ:KNNC

 

دوای ئەوەی کەی ئین ئین بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەدواداچونی مەیدانیی کرد بۆ بابەتی ڕشتنی ماددەیەکی نامۆ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنوری پارێزگەی سلێمانی و ئاشکرایکرد کە گوندی میرەدێ و چنارەی سنوری دەربەندیخانیش ماددەکەی تێدا ڕژێندراوە، قائیمقاییەتی شارەکە لێکۆڵینەوەی بەپەلەی دەستپێکرد.

 

بۆ ئەو مەبەستە قائمقامییەتی دەربەندیخان دوای بڵاوبوونەوەی ماددەیەکی ڕۆنی ڕەش لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگەی سلێمانی، بەتایبەتی لە گوندەکانی میرەدێ و چنارە، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دەستبەجێ لیژنەیەکی لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە بۆ لێکۆڵینەوە.

 

قائیمقامییەت ئاماژەی بەوەداوە، لیژنەکە سەردانی ئەو ناوچانەیان کردوە کە ماددەکەی لێڕژێندراوە و پاش لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش بۆیان دەرکەوتوە،  کە هێشتا ماددەکە نەگەیشتوەتە بەنداوی دەربەندیخان و سەرچاوەئاوییەکانی سنورەکە و نەبوەتە مەترسیی بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییانی ناوچەکە...

94 جار خوێندراوەتەوە