هەسەدە ڕایدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنەکانیان لەگەڵ هاوپەیماناندا دژی تیرۆر
بەردەوامە و جەخت لە نەهێشتنی توندڕوەیی دەکەنەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتییان.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە
هاوبەشی هاوپەیمانان لە ڕەققە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ئاساییشی ئەنجامدەدەن بۆ بە
ئامانجگرتنی چەکدارانی داعش و پێگەکانیان.
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لە بەردەوامی هاوپەیمانییەتی بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر کردوەتەوە لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە درێژەپێدەری
پابەندبوونە بە لەناوبردنی تیرۆر لە ناوچەکە و بەردەوامیی دەبێت.
هەسەدە دڵنیایی داوە لە نەهێشتنی تیرۆر و ڕایگەیاندوە، هیچ جێگەیەک بۆ
تیرۆر و توندڕەویی ناهێڵنەوە و خەبات و تێکۆشانی شەڕڤانان بەردەوامە تا کاتی بنەبڕکردنی
تەواوی توخمە تیرۆرستییەکان لە زێدی خەڵکانی سڤیل…
123 جار خوێندراوەتەوە