ڕوسیا دەڵێت پابەندیمان بە پرسی ئەتۆمەوە بەندە بە پابەندی وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەوە ڕوسیا ئامادەی هەموو ئاڵنگارییەکە.
هەواڵ:KNNC
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ناسراو بە کریملن لە
ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی
ئەتۆمەوە پێشوەختە مۆسکۆی ئاگەدار نەکردوەتەوە.
کۆشکی کریملن ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا ترسی لە
هیچ نییە و ئامادەی هەموو ئاڵنگارییەکە، مامەڵەکردنی ڕوسیاش لە ڕاگرتنی
تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بەندە بە مامەڵەی وڵاتانی دیکە، واتا پابەندی مۆسکۆ تا ئەو
کاتەیە کە وڵاتانی دیکەش پابەندبن و تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ئەنجامنەدەن.
کریملن: تاقیکردنەوەی موشەکی بورێڤێستنیک بە هیچ
شێوەیەک تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی نییە.
لەبارەی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ ئەمەریکا
ئاماژە بەوەدراوە، کە پرسەکە نەگەیشتوەتە بنبەست و ئەگەرەکان بۆ دانوستان و گفتوگۆکان کراوەن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ باسی لە چەکداماڵین و تقایکردنەوەی ئەتۆم کرد و ڕایگەیاند بۆ پرسەکەش لەگەڵ ڕوسیا لە
گفتوگۆدایە...
506 جار خوێندراوەتەوە