ئێران لەبارەی پەکخستنی بەرهەمهێنانی نەوت لەناوچەکە هۆشداری دەدات

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 08/03/2026
ئابوری
+
-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی بەردەوام بوونی شەڕ بە شێوەی ئێستا دەبێتە مایەی پەکخستنی بەرهەمهێنانی نەوت لەناوچەکە.

 

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئیکس نوسیویەتی: ترەمپ باسی لەوەدەکرد، کە نرخی نەوت بەرزنابێتەوە و ئێستاش کە بەرزبووەتەوە، دەڵێت بەم نزیکانە دادەبەزێتەوە.

 

راشیگەیاند: ئەگەر شەڕەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت، نە رێگەیەک بۆ فرۆشتنی نەوت دەمێنێتەوە و نە توانایەک بۆ بەرهەمهێنانیشی.

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە: ترەمپ نەک هەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەڵکوو بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەش دەکاتە قوربانی خەیاڵەکانی نەتانیاهوو.

 

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوت لەماوەی هەفتەیەکدا بە رێژەی نزیکەی 28٪ بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 93 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

652 جار خوێندراوەتەوە