چالاکوانێکی بواری ژینگە:ڕژانی ئەم تێزابە ڕەشە مەترسی بۆ چوار ملیۆن هاوڵاتی دروست دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 30/10/2025
کوردستان
+
-

چالاکوانێکی بواری ژینگە دەڵێت،ڕشتنی ئەم تێزابە ڕەشە کارەساتێکی گەورەی ژینگەیە و پەیوەستە بە چارەنوسی هەر تاکێک ، گەر بە زویی چارەسەر نەبێت کارەسات دەخوڵقێت.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

هەژار بابان چالاکوانی بواری ژینگە لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند،ڕشتنی ئەم تێزابە ڕەشە کارەساتێکی گەورەی ژینگەیە و پەیوەستە بە چارەنوسی هەر تاکێک بەم کارە ژیانی چوار ملیۆن کەس کەوتۆتە مەترسییەو دەبێتە زیاتر بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی ، ئەوەی ئەم کارەی کردوە هەست بە بەرپرسیارێتی ناکات وبەهۆی سەروەر نەبونی یاساوە ترسی لە لێپێچینەوەش نیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو لایەنانەی کە پەیوەستن بۆ ئەم پرسە و کاری لەسەر دەکەن وەک پێویست نیە چونکە قەبارەی مەترسیەکە وەکو قەبارەی  کارەکە نیە دەبێت بەدواداچون ولێکۆڵینەوەی وردی بۆ بکرێت .

 

دەربارەی چۆنیەتی چارەسەربونی ئەم تێزابە ڕەشە چالاکوانی بواری ژینگەیە دەڵێت، چارەسەربونی ئاسانە گەر مەبەست هەبێت لە چارەسەرکردنی ،ئەو ناوچانەی کە ئەم تێزابە  ڕەشەی لێیە لەڕێگەی شۆفڵ و ئامێری تایبەتەوە بکڕێندرێت وپاشان بگوازرێتەوە بۆ ناوچەیەک کە بگونجێت لێی بڕژێنرێت ، بەڵام گەر بێت وئەم تێزابە ڕەشە بسوتێنرێت ئەوا زیانی زۆر بۆ ژینگە دەبێت و لەناویش ناچێت.




43 جار خوێندراوەتەوە