شاندێکی هەرێم بۆ پرسی داهات و گومرگ لە بەغدادە

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 29/10/2025
کوردستان
+
-

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی داهات لە بەغدادە، هەردوولا لەبارەی داهات و ڕێکخستنەوەی گومرگ قسە دەکەن، ئەنجومەنی دەوڵەتیش بۆ پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم کۆدەبێتەوە.


هەواڵ:KNNC



میدیاکانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگەدارەوە بڵاویانکردەوە، کە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسە داراییەکانی نێوان هەردوولا گەیشتونەتە بەغداد.

 

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئامانجی سەردانییەکەیە و کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان و ڕێکخستنییەتی بەپێی دابەزینەکان لە نرخی نەوتدا.

 

هاوکات باس لە چۆنییەتی ڕێکخستنەوەی گومرگەکان و دەروازە سنوورییەکان دەکرێت، بەمەبەستی زیادکردنی داهاتی نانەوتیی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

میدیاکان ئەوەشیان ئاشکراکردوە، کە بڕیارە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبووەیەک بکات تایبەت بەپرسی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و دواتر هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرسەکە بخەنە بەردەم محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق....

141 جار خوێندراوەتەوە