دابەشکردنی موچە بەردەوامە و ئەمڕۆ کۆتایی بە پڕۆسەکە دێت.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ کە سێهەم ڕۆژە بەشێکی دیکە لە موچەخۆزان موچەکانیان وەردەگرن،
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ،
هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، موچەکانیان وەردەگرن.
هاوکات، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم ، موچەکانیان پێدەدرێت،
لەگەڵ ئەوەشدا، موچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمداین و دیار نییە کەی موچەی مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم کەی دابەشدەکرێت...
175 جار خوێندراوەتەوە