بە پێی یاساکانی
دژە تیرۆری حكومه‌تی پاكستان (بزوتنه‌وه‌ی له‌به‌یكه پاكستان)ی قه‌ده‌غه كرد.
هەواڵ:KNNC
نووسینگەی شێهباز
شەریف سەرۆکوەزیرانی پاكستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کابینەی فیدراڵی بە کۆی
دەنگ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو سەرقاڵی تیرۆر و چالاکیی توندوتیژییە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه بزوتنه‌وه‌كه به‌رپرسیاره له‌و توندوتیژیانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی
دژ به‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كه‌وتبوونه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك
پۆلیس و هاوڵاتی بێ تاوان بوونه قوربانی .
له‌ماوه‌كانی
رابردودا له‌پاكستان زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌دژ جه‌نگی غه‌ززه ئه‌نجامدران
و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد ره‌زوی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك
ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و دواتر توندوتیژی لێكه‌وته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی له‌به‌یكه
پاکستان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2018 و 2024ی کرد به‌ڵام هیچ کورسییەکی
پەرلەمانی بەدەست نەهێنا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لە هەردو هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر لە
دوو ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا و
لە هەڵبژاردنەکانی
شوباتی 2024 یشدا ته‌نیا یەک کورسی لە ئەنجومەنی پارێزگای پەنجاب بەدەستهێنا.
230 جار خوێندراوەتەوە