هەشت ساڵ بەر لە ئێستا هەسەدە ڕەققەی لە داعش پاککردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 20/10/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ئازادکردنی شاری ڕەققەی سوریایە لەژێر دەستی داعش لەلایەن شەڕڤانانەوە و هەسەدەش ڕایدەگەیەنێت: ڕێگە بە گەڕانەوەی هیچ جۆرە تیرۆرێک نادەن و سازش لەسەر خوێنی شەهیدانی ئازادیی ناکەن لە بەرامبەر دوژمنانی ئازادیی.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم هەشت ساڵ بەسەر ئازادکردنی شاری ڕەققەی سوریایە پایتەختی خەلافەتەکەی داعشە، لەسەر دەستی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ساڵڕۆژەکەشدا هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە- پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شەڕڤانانی نێر و مێ و تەواوی پێکهاتەکان پێکەوە پایتەختی خەلافەتێکی مەترسیدار و تاریکپەرستیان لەناوبرد و سەرکەوتنێکی مێژوییان تۆمارکرد.

 

هەسەدە: ڕەققە سەردەمێک پایتەختی تیرۆر بوو، بەڵام ئێستا هێمای ڕزگاریی و پێکەوژیانە و خواست و نەبەزیی گەلانی ناوچەکەیە، سەرکەوتنەکە بە خوێنی شەهیدان نوسراو و پیرۆزکراوە و بەو جۆرە دەمێنێتەوە.

 

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، شکۆی مرۆڤ لەسەرو هەموو شتێکەوەیە و ناهێڵن دوژمنانی ئازادیی یاریی بە چارەنوسی گەل بکەن، بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە گەڕانەوەی تیرۆر نادەن لەژێر هەر ناو و بەرگێکدا بێت، هیچ کاتیش سازش لەسەر خوێنی شەهیدان و ئامانجەکان ناکەن...

85 جار خوێندراوەتەوە