فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هێڵی ئاسمانی
توركش ئێرلاین گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست
پێ ئه‌كاته‌وه.
هەواڵ: KNN
فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی
كه له‌لایه‌ن (هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین)ه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی نێردراوه، وابڕیاره له (2025/11/3)ه‌وه گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان له
نێوان (ئه‌سته‌مبوڵ-سلێمانی-ئه‌سته‌مبوڵ) هه‌فتانه به (4) گه‌شت ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای
ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری
توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان، فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی
ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
توركیا له 3ی نیسانی 2023،
ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست،و دوای
ئەوەش چەند جارێک وادەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی گەشتە ئاسمانیەکانی
فرۆکەخانەی سلێمانیدا درێژکردەوە
900 جار خوێندراوەتەوە