دەستەی کەشناسیی
عێراق: خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان
بەسەردا نایەت.
هەواڵ:KNNC
دەستەی کەشناسیی
عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و
هەور دەبێت، هەروەها لەمڕۆوە خۆڵبارین ڕوو لە بەشێکی وڵات و بە تایبەت ناوچەکانی
ڕۆژئاوا دەکات و تا ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، هاوکات خێرایی باش زیاد دەکات.
لەبارەی
پلەکانی گەرمای شارەکانی عێراق دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، نزمترین پلەی گەرما لە نەینەوا
تۆماردەکرێت کە 31 پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە میسان و بەسڕە دەبێت کە 39 پلەی
سیلیزییە.
پلەکانی گەرما
لە شارەکانی هەرێمی کوردستان؛ سلێمانی 28 پلە، دهۆک و هەڵەبجە 29 پلە، هەولێر 30 پلە و کەرکویش 32
پلەی سیلیزیی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان
لە ڕۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان کەمێک دادەبەزن و ئاسمانیش نیمچەهەور
دەبێت...
42 جار خوێندراوەتەوە