عەبدوڵڵا
ئۆجالان: بە یاسایی داننان بە مافی کورددا جەوهەری ئاشتییە و مافی هیواش پێوەرێکی گرنگ
و بنەڕەتییە دەبێت دەوڵەتی تورکیا جێبەجێی بکات.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵڵا ئۆجالان
ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە نوێترین دیداریدا لەگەڵ
تیمی پارێزەرانی لە ئیمراڵی ڕایگەیاند: تا ئێستا کورد لەنێو یاسای تورکیادا بوونی
نەبووە و بەڵکو لە دەرەوەی یاسا جێهێڵدرابوون، کورد بە نەبوو هەژمارکرابوو.
عەبدوڵڵا
ئۆجالان: ئێستا دەبێت دیموکراسیی بەدیبێت، داننان بە ماف و بوونی کورددا بەڕێگەی یاسایی
جەوهەری ئاشتییە، هەموو کەس ئەو مافەی هەیە ئازادانە گوزارشت لەخۆی بکات.
لەبارەی مافی
هیواوە عەبدوڵڵا ئۆجالان بە تیمی پارێزەرانی ڕاگەیاندوە: مافی هیوا پێوەرێکی
بنەڕەتی و گرنگە و کاریگەریی لەسەر هەزاران کەس هەیە، بۆیە دەبێت دەوڵەتی تورکیا
بیگرێتەبەر و جێبەجێی بکات...
205 جار خوێندراوەتەوە