بزوتنەوەی حەماس
ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەو داوایەکی ئاراستەی وڵاتانی ناوبژیوان کرد
هەواڵ: KNN
ئەمرۆ هەوینی 17 ی ئۆکتۆبەر/
بزووتنەوەی حەماس، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو
داوا لە ناوبژیوانان دەکات بەردەوام بن لە
ڕۆڵی خۆیان لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا
ماونەتەوە
هاوکات داوای لە ناوبژیوانان
کرد کە چاودێری جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی داهاتوی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بن لەوانە، کردنەوەی سنوورەکان، ڕێگەدان بە یارمەتییەکان
بۆ ناوەوە، دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە، دامەزراندنی ئیدارەیەک و تەواوکردنی کشانەوەی
ئیسرائیل.
بەپێی پلانەکەی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بە نێوەندگیری قەتەرو میسرو تورکیا لە ئاگربەستی ئاشتی نێوان
حەماس و ئیسرائیل شەڕەکان تاڕادەیەکی زۆر لە غەززە وەستاون، بەڵام هەردو لا
گومانیان لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتن و ئاگربەستەکە هەیە
2175 جار خوێندراوەتەوە