ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی،
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕوسیا بە بیستنی موشەکەکانی تۆماهۆک پەلەی کرد بۆ دەستپێکردنەوەی
گفتوگۆکان. سەبارەت بەو دانوستانانەی کە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەمریکا ئەنجام بدرێت، زێلێنسکی هیوای خواست کە زمانی هێز ببێتە هۆی سەرکەوتن لەگەڵ
ڕوسیا، هاوشێوەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زێلێنسکی بە
ئاماژەدان بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا پێش
گەیشتنی بۆ واشنتۆن، نوسیویەتی: "لە ئێستاوە دەتوانین ببینین کە مۆسکۆ هەر کە
گوێی لە موشەکەکانی تۆماهۆک بو، پەلە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ".
کیێڤ پێشبینی دەکات
واشنتۆن ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی موشەکی دورمەودای تۆماهۆک بدات. کرێملین چەندین
جار هۆشداری داوەتە کۆشکی سپی لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە.
پوتین بە ترەمپی
ڕاگەیاندوە، موشەکی تۆماهۆک دۆخی بەرەکانی شەڕ ناگۆڕێت، بەڵکو زیان بە پەیوەندییەکانی
ئەمریکا و ڕوسیا و پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت.
زێلێنسکی ڕۆژی پێنجشەممە
بۆ گفتوگۆ گەیشتە واشنتۆن دی سی بڕیارە کۆبونەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری بەرگریی
ئەنجام بدات.
470 جار خوێندراوەتەوە