بزوتنەوەی
حەمماس: ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئیسرائیلییەکان کاتی دەوێت چونکە بەشێکیان لە
تونێلەکاندا بەخاک سپێردراون و یاخود لەژێر داروپەردوی باڵەخانەکاندان، حکومەتەکەی
بنیامین نەتانیاهۆش بەرپرسیارە لە هەر سستییەک لە پڕۆسەکە.
هەواڵ:KNNC
بزوتنەوەی
حەمماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: ڕادەستکردنەوەی بەشێک لە تەرمە ئیسرائیلییەکان
پێویستی بە کاتە، چونکە هەندێکیان لە تونێلەکاندا بەخاک سپێردراون، تەرمیش هەیە تا
ئێستا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕوخاوەکەندایە.
بزوتنەوەی
حەمماس: بنیامین نەتانیاهۆ و حکومەتەکەی بەرپرسیارن لە دواکەوتنی ڕادەستکردنەوەی
تەرمەکان، چونکە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ چونەژوورەوەی ئامێرەکانی لابردن و
پاککردنەوەی پاشماوەی وێرانکارییەکان.
بزوتنەوەکە
ئاماژەی بەوەشداوە سوپای ئیسرائیل هۆکاری کوژرانی ئەو ئیسرائیلییانە و
بەخاکسپاردنیان بووە تونێلەکان و مانەوەیان لە جێگە وێرانبوەکاندا...
ئەوەش لە
کاتێکدایە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی 20 ئیسرائیلیی بەرامبەر زیاتر لە دوو هەزار فەڵەستینیی، لە کۆی 28 تەرمی هاووڵاتیانی ئیسرائیل حەمماس تەنها 10 تەرمی ڕادەستکردوەتەوە...
314 جار خوێندراوەتەوە