وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین/غەززە: ئەو
تەرمانەی ڕادەستمان کراونەتەوە بەشێکی جەستەیان دزراوە و پێشلکاریییان بەرامبەرکراوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین/غەززە ڕایگەیاند:
120 تەرمی هاوڵاتییانی خۆیان لە ئیسرائیل وەرگرتوەتەوە و توشی سەرسوڕمانبوون کاتێک
بینیویانە بەشێکی ئەندامانی جەستەیان دەرهێنراوە نەماوە، لەوانە گورچیلە، جگەر و
چەند ئەندامێکی دیکە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، زیندانییەکانیان
ڕاپۆرتەکانیان دەرخەری ئەوەیە کە زیندانییە فەڵەستینییەکان توندوتیژیی جەستەیی
زۆریان بەرامبەرکراوە و بەشێکیان لەسێدارەدراون.
لەبارەی لایەنی دەروونیی زینداانییانیش ئاماژە
بەوەدراوە، کە لە کاتی مانەوەیاندا برسی و تینو، بێبەش لە دەرمان و پێویستییەکان
کراون و گۆشەگیر و زەلیلکراون بە مەبەست.
لە کۆتاییشدا وەزارەتەکە داوای کردوە کەسوکاری
ئەو 120 کەسەی تەرمەکانیان وەرگیراوەتەوە لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانیان بکەن بۆ
ناسینەوەیان...
178 جار خوێندراوەتەوە