لەگەڵ گەشتنی بە فڕۆکەخانەی بن گۆرین، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ و چەندین
بەرپرسی وڵاتەکەیەوە پێشوازی لێکرا، لە لێدوانێکیدا
بۆ ڕۆژنامەنوسان رایگەیاند تەواو پڕۆسەی
ئاگربەست سەرکەوتو بوە و شەڕی غەززە کۆتایی هاتوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە،
دۆناڵد ترەمپ گەشتە ئیسرائیل برایر وایە
بەشداری بکات لە لوتکەی شەرم شێخ بۆ کۆتاییهێنان بە
شەڕی دوو ساڵەی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس.
ئیسحاق هێرتسۆگی
سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی ترەمپەوە رایگەیاندوە؛ سەرۆک ترەمپ،
نەک تەنیا ئازیزانی ئێمە دەگەڕێنێەوە وڵات، بەڵکو بناغەی قۆناغێکی نوێی لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر بنەمای هاوکاری و ئاسایش و هیوای ڕاستەقینە بۆ
داهاتویەکی پڕ لە ئاشتی داناوە.
ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەنوسەکان
کردوە و جەخیکردەوە تۆنی بلێر تۆنی
بلێر تاکە کاندیدی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ئاشتی غەززە
لەبارەی ئەوەی
ئایا سەردانی غەززە دەکات، ترەمپ دەڵێت؛ شانازی دەکەم ئەگەر بتوانم سەردانی غەززە
بکەم
پێش گەشتنی ترەمپ
بە ئیسرائیل، حەماس حەوت بارمتەی رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد و بە هۆی پلانەکەی
ترەمپەوە نزیکە شەڕی دوو ساڵەی غەززە کۆتایی بێت.
بە گوێرەی پلانەکەش، بڕیار وایە 2000 زیندانی فەلەستینی
لەبەرامبەر 20 بارمتەی ئیسرائیلیدا ئازاد بکرێن.
45 جار خوێندراوەتەوە